نه‌جه‌ف..بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر چه‌ند چه‌قۆیه‌كی له‌سه‌ری ئه‌فسه‌رێك دا
وێستگه نیوزـ
ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربه هێزه ئه‌منییه‌كانی نه‌جه‌ف له‌كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ردا، چه‌ند چه‌قۆیه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وت.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه روداوه‌كه له ناوه‌ڕاستی شه‌قامی زهور له شاری نه‌جه‌ف رویداوه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی ویستویانه بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن.
تۆمه‌تباره‌كه روبه‌ڕوی ئه‌ندامانی مه‌فره‌زه‌كه بوه‌ته‌وه‌و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی له سه‌ری ئه‌فسه‌رێك داوه.
میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر ئه‌ندامانی مه‌فره‌زه‌یه‌كی دیكه‌ی پۆلیس و توانیویه‌تی له‌ده‌ستیان هه‌ڵبێت و را بكات.
PM:09:53:07/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت