بكوژی عه‌میده‌كه‌ی زیقار خۆی ته‌قانده‌وه‌و عه‌میدێكی دیكه‌ی برینداركرد
وێستگه نیوزـ
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی كۆتایی هێنان به شه‌ڕێكی خێڵه‌كی له قه‌زای شه‌تره-ی سه‌ربه پارێزگای زیقار، كه‌سێك ئه‌فسه‌رێكی باڵای به پله‌ی عه‌مید كوشت، بۆ ده‌ستگیركردنی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ئه‌ویش بۆمبێكی به‌خۆیدا ته‌قانده‌وه‌و خۆی كوشت و گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی به پله‌ی عه‌مید بریندار كرد.
خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی ئایاری 2022، رایگه‌یاند كه هێزێكی ئه‌منی له هێزی تایبه‌ت و پۆلیسی قه‌زای شه‌تره و فه‌وجی پێنجه‌می فریاكه‌وتنی زیقار و نوسینگه‌ی هه‌واڵگری و ئاسایشی مه‌یدانیی شه‌تره، به بڕیاری دادوه‌ر ویستویانه بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
"بكوژه‌كه به‌ناوی حه‌كیم كه‌ریم حمێدی)، دانیشتوی گوندی به‌نی زه‌ید ئال عه‌دای پارێزگای زیقار بوه، له ماڵه‌كه‌یدا چه‌كی سوك و مامناوه‌ند و نارنجۆك هه‌بووه‌و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆی به‌كارهێناوه"، خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا وای وتوه.
خانه‌ی ناوبراو ده‌ڵێت كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی ماڵه‌كه‌یان داوه و ژن و منداڵه‌كه‌یان له‌ده‌ستی ده‌رهێناوه‌و زۆر پیشه‌گه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كردوه، به‌ڵام بكوژه‌كه نارنجۆكێكی ته‌قاندوه‌و به‌هۆیه‌وه داواكراوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و دوو ئه‌فسه‌ری ناو هێزه‌كه‌ش برینداربوون".
به‌پێی میدیاكانی عێراق ئه‌و یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه برینداربووه ئه‌ویش پله‌ی عه‌میده، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه بكوژه‌كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا عه‌میدێكی سوپای عێراقی به‌ناوی عه‌لی جه‌میل كوشتبوو.
PM:08:50:07/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 5360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت