بەکارهێنانی "VPN" لە روسیا سەدا 30ی زیادیکردووە
وێستگەنیوز_
له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا "به‌ربه‌ستی ئاگرین" به‌كارده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك دابنێن ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ملیۆنان هاووڵاتی رووسی ئه‌و به‌ربه‌سته ده‌شكێنن و به‌دوای هه‌واڵی ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێن، به‌تایبه‌تی جه‌نگی ئۆكرانیا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست-ی ئه‌مریكی، ملیۆنان هاوڵاتی روسی له رێگه‌ی ئه‌پی "VPN"ه‌وه ئه‌و لینك و هه‌واڵانه ده‌بینن، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆسكۆوه به بڕیاری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا سانسۆر كراوه.
له مانگی ئاداره‌وه سه‌دان ماڵپه‌ڕ له‌سه‌ر تۆڕی ئینه‌رنێت سانسۆر كراوه و هاوڵاتیانی روسیا ناتوانن هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌وه بیبینن، ئه‌مه‌ش وای له هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته كردووه، به‌دوای به‌كارهێنانی رێگه‌یه‌كی دیكه بكه‌ون، تا ئه‌و سانسۆركردنه بشكێنن.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له زاری هاوڵاتییه‌كی روسیا به ناوی "كونستانتین" (52 ساڵ) گواستیه‌وه، كه له كۆتاییه‌كانی مانگی شوباته‌وه به‌كارهێنانی "VPN" له وڵاته‌كه‌ی بووته باو، ئه‌مه‌ش یادگارییه‌كانی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه، كه ئه‌و كات له رێگه‌ی شه‌پۆلی كورتی رادیۆوه گوێیان له ده‌ستگیركردنی به‌رهه‌ڵستكاران ده‌بوو.
به گوێره‌ی راپۆرتی "ئه‌پ تۆپیا"، دابه‌زاندنی ئه‌پی "VPN" رۆژانه به رێژه‌ی 10 به‌رامبه‌ر له روسیا زیادی كردووه و به‌كارهێنانی له‌م رۆژانه‌ی دوایی جه‌نگی روسیا – ئۆكرانیا گه‌یشتووه‌ته ده‌یان هه‌زار، به‌ڵام كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا "یوتا" ئاشكرای كردووه، به‌كارهێنانی ئه‌پی "VPN" به‌راورد به پێشتر 50 ئه‌وه‌نده زیادی كردووه.
میخایل كلیماریڤ، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئینته‌رنێت، كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ "ئه‌لێكسی ناڤالنی"ی به‌رهه‌ڵستكار به‌هێزه، رایگه‌یاندووه، خزمه‌تگوزاری "VPN" له ماوه‌ی 10 رۆژدا گه‌یشتووه‌ته 300 هه‌زار. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كۆمه‌ڵه‌كه پێشبینی ده‌كات به‌كارهێنه‌رانی "VPN" له رووسیا 30% زیادی كردبێت.
رووسیا له مانگی ئادار یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه، سزایه‌كی توند ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، كه "زانیاری ناڕاست" له‌سه‌ر سوپای روسیا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات، به 15 ساڵ زیندانیكردن سزا ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و یاسایه ته‌نیا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نییه، به‌ڵكو هاوڵاتیانیش ده‌گرێته‌وه.
AM:09:31:07/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت