پاش 72رۆژ لەشەڕ.. ئەنجومەنی ئاسایش: نیگەرانین لە ئاسایشی ئۆکرانیا

‌ئەنجومەنی ئاسایش

وێستگەنیوز_

دوای 72 رۆژ لە هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەقوڵی نیگەرانە لەو دۆخەی پەیوەستە بە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ئۆکرانیاوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەنارەی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەقوڵی نیگەرانە لەو دۆخەی پەیوەستە بە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ئۆکرانیاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەنتۆنیۆ گۆیتریس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکە بەشێوەیەکی ئاشتییانە و لە رێگەی گفتوگۆی نێوان لایەنەکانەوە.

راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەڵێنیانداوە بەگوێرەی رێککەوتنەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کێشەکانیان بەشێوە ئاشتییانە چارەسەر بکەن.

دەشڵێت، ئەنجومەنەکە پشتیوانی تەواوی هەوڵەکانی ئەنتۆنیۆ گۆیتریس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتییانەی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی 72 رۆژە جەنگ لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و ئەمەش یەکەمجارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵوێستی فەرمی خۆی رادەگەیەنێت.


AM:08:55:07/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت