"جوجوی له‌شفرۆشی" ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوزـ
جوجو كه‌سێكه ره‌گه‌زی خۆی گۆڕیوه، به‌مدواییه له هۆتێله‌كانی به‌غداوه سه‌رپه‌رشتیی تۆڕێكی گه‌وره‌ی له‌شفرۆشیی كردوه‌و كچانی ناو تۆڕه‌كه گێچه‌ڵیان به به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندانیش كردوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه نازناوی "جوجو-ی له‌شفرۆشی"ی لێنراوه، ناوی جوجو (ئەنجێلینا نیکۆل سابا)یە و دوای ئەوەی له هۆتێل میلیا له ناوچه‌ی مه‌نسوری به‌غدا بوه، له هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ردا كه‌وتوه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان.
جوجو خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییه و سه‌ره‌تا به‌وه به‌ناوبانگ بوو كه گرته‌ی ڤیدیۆیی دوور له داب و نه‌ریت و ره‌وشت له سناپ چات بڵاوده‌كرده‌وه.
PM:04:20:04/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 29284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت