چیت له‌م وێنه‌یه‌دا بینی تۆ ئەوەیت
وێستگه نیوزـ
چه‌ند وێنه‌یه‌ك له یه‌ك وێنه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه، هه‌موویان بونه‌ته دیمه‌نێك كه فێڵ له‌چاو ده‌كات، له هه‌مان كاتیش‌دا بوه‌ته مایه‌ی شیكاری بۆ كه‌سایه‌تیی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌ماشای ده‌كات.
له‌وانه‌یه شیكاركردن بۆ وێنه‌كان له‌گه‌ڵ راستیدا یه‌ك بگرنه‌وه یان جیاواز بێت، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت فێڵی چاو هۆكارێكه بۆ ده‌رخستنی شێوازی كاركردنی مێشكی مرۆڤ و ده‌رخستنی هه‌ندێك نهێنی له رێگه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌وه.
رۆژنامه‌ی ی به‌ریتانی ئه‌م وێنه‌یه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ئۆلیگ، نیگاركێشی ئۆكرانی نه‌خشاندویه‌تی، رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌یبینیت، ئه‌و سیفه‌ته له كه‌سه‌كه‌دا ده‌رده‌خات كه به‌لای خه‌ڵكه‌وه ناشرینترینه.
ئێستا به وردی ته‌ماشای ئه‌م وێنه‌یه بكه و بزانه یه‌كه‌مجار چی ده‌بینیت:
1- ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ولیام شكسپیر، نوسه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی ده‌بینیت، ئه‌وا تۆ كه‌سێكی كه زۆر متمانه‌ت به خۆته، به‌ڵام هه‌ستی له‌خۆبایی بونت به‌لای خه‌ڵكه‌وه زۆر ناپه‌سه‌نده.
2- ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار كچێك دێته‌به‌ر چاوت كه له‌سه‌ر سیسه‌مێك راكشاوه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه تۆ كه‌سێكی كه زۆرباش خۆت رێك نه‌خستوه، خه‌ڵك وات ده‌بینێت كه كه‌سێكی خه‌مسارد و ئیهمال و په‌رشوبڵاوی و ئه‌مه‌ش به‌لای خه‌ڵكه‌وه سه‌رنج راكێش نییه.
3- ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار پیاوێكت بینی كه عه‌مامه‌یه‌كی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وا تۆ تا راده‌یه‌ك كه‌سێكی له‌خۆباییت، ئه‌مه‌ش رێك ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك له‌تۆدا رقی لێیه.
4- ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجاریش چاوت كه‌وته سه‌ر گوڵێك كه له‌سه‌ر زه‌ویی ژووره‌كه دانراوه، ئه‌وا تۆ كه‌سێكی ساویلكه‌یت و ئه‌م ساویلكه‌ییه‌ت به‌لای خه‌ڵكه‌وه مایه‌ی بێزارییه.
AM:11:16:27/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 9528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت