بۆ یه‌كه‌م جار سینه‌ماكارێكی باشوری كوردستان ناوی له ویكیپیدیا تۆمار ده‌كرێت
وێستگەنیوز_
له چه‌ند رۆژی رابردوودا پێگه‌ی به‌ناوبانگی ویكیپیدیا كه تایبه‌ته به ژیاننامه‌ی کەسە ناوداره‌كانی جیهان، ناوی سینه‌ماكارێكی باشوری كوردستانی لە پێگەکە تۆمارکرد.
ئەو ئەکتەرە، سینەماکاری کورد سۆران ئیبراهیم-ە، ئەو ئەکتەرەی كه بۆ یه‌كه‌م جار له فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كان ده‌فڕن" به ڕۆڵی "كاك سه‌ته‌لایت" له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" كاری كرد و دەرکەوت.
له‌و باره‌یه‌وه سۆران ئیبراهیم رایگه‌یاند، "هه‌ستێكی تایبه‌ته كه ناوم له‌و پێگه به‌ناوبانگه تۆماركراوه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر دڵخۆشم ده‌كات ئه‌وه‌یه كه وه‌كو سینه‌ماكارێكی باشووری كوردستان ناوم تۆماركراوه."
سۆران ئیبراهیم له ساڵی 1990 له ناحیه‌ی سه‌روچاوه‌ی سه‌ربه قه‌زای رانیه له‌دایكبووه و له ئێستادا سه‌رقاڵی كاری دەرهێنانی فیلمی سینەماییە.
ئەو ئەکتەرە کوردە، هەتا ئێستا چەندین خه‌ڵاتی سینه‌مایی به‌ده‌ستهێانه‌وه، له‌سەر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش له 56مین ساڵی ماڵتا فیلم فیستیڤاڵ، خه‌ڵاتی سوارچاكی زێڕینی به فیلمی "ونبوون له غوبار" به ده‌ستهێناوه.
وه‌كو ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له كێبڕكێی فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شداربووه و دواهه‌مین جار كاندیدی باشترین ئهكتهربووه له مۆسكۆ فیلم فیستیڤال به فیلمی "ژنی ژیانم" كه له‌به‌رهه‌مهێنانی پێنج وڵاته.
AM:11:26:24/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 5520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت