لە کالیفۆرنیا پیاوێک گاز لە سەگێکی پۆلیسی دەگرێت و برینداری دەکات


وێستگەنیوز_هێڤار هیوا

لە رووداوێکی دەگمەندا پیاوێک لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، لە کاتی دزی کردن و لەژێر کاریگەری ماددە هۆشبەرەکاندا، گاز لە "سەگێکی پۆلیسی" دەگرێت و بە چەقۆ برینداری دەکات.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیڤنینگ ستانداردی بەریتانی، پۆلیسی کالیفۆرنیا ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی دزیکردن لە ماڵێکدا لە باکووری شارەکە. دوای گەشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، دەبینن پیاوێك لەناو ماڵەکەدایە و هەوڵ دەدەن دەستگیری بکەن بەڵام لە یەکەم هەوڵیاندا بۆ هێنانە دەرەوەی پیاوەکە سەرکەوتوو نابن.

دواتر پۆلیسیت کالیفۆرنیا بریار دەدات بە هاوکاری سەگێکی پۆلیسی لە جۆری K9 تاوانبارەکە دەستگیربکەن، کاتێک لەگەڵ سەگەکە دەچنە ژوورەوە، پیاوەکە پەلاماری سەگەکە دەدات و گازی لێ دەگرێت و بە چەقۆیەك برینداری دەکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەگەکە ناوی کۆرت-ە و دوای رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ڤێرتەرنەری کراوە.

هەروەها پۆلیس دەڵێت، تاوانبارەکە لەژێر کاریگەری ماددەی هۆشبەردا بووە، دوای چارەسەرکردنی لە نەخۆشخانە، رەوانەی بەندیخانە کراوە ئێستا تۆمەتەکانی دزیکردن، ڕفاندنی ئۆتۆمبێل، بریندارکردنی سەگی پۆلیس و رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پۆلیسی دراوەتە پاڵ. وا چاوەروان دەکرێت سزای پێبژاردن و زیندانییەکی زۆر بیگرێتەوە.


PM:01:44:23/04/2022


ئه‌م بابه‌ته 3516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو