جووتیارێکی باکووری کوردستان سەدان سکەی مێژوویی دەدۆزێتەوە
وێستگەنیوز_
لە شارۆچکەی ئەلبیستانی سەر بە پارێزگای گمگم لە باکووری کوردستان، جووتیارێک سەدان سکەی لە زەوییەکانیدا دۆزییەوە.
بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، ئەو جووتیارە لە کاتی کێڵانی زەوییەکەیدا گاسن-ەکەی لە تەنێکی رەق گیر بووە. دوای ئەوەی سەیری کردووە بینیویەتی ژمارەیەک سکەی مێژوویی سەردەمی کۆنن.
بە گشتی ئەو جووتیارە 73 سکەی برۆنز، 21 نەخش، 5 گوستیلە و 6 پەیکەری بچووکی دۆزیوەتەوە. دواتر راستەوخۆ پۆلیسی لە بوونی رووداوەکە دووبارە کردووەتەوە
تیمێکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی گمگم شوێنەوارەکانیان وەرگرت. هاوکات. رایناگەیاند، تەواوی شوێنەوارەکانیان رادەستی مۆزەخانەی شارۆچکەی ئەلبیستان کردووە.
PM:01:11:14/04/2022
ئهم بابهته 4068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت