له‌كاتی سێكس چه‌قۆیه‌كی كرد به ملیدا
وێستگه نیوزـ
كچێكی ئه‌مریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی به‌ناوی (نیكا نیكۆبین) له‌كاتی سه‌رجێگایی له‌گه‌ڵ كوڕێكی ئه‌مریكی، چه‌قۆیه‌كی كرد به ملیدا و رایكرد، دوای ده‌ستگیركردنیشی وتی كه تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی كوژراوی فه‌یله‌قی قودسی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه.
نیكا ته‌مه‌نی 21 ساڵه و له‌رێگه‌ی یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گه‌نجێكی ناسیوه‌و دواتر ژوانێكیان له هۆتێلێك له شاری لاس فیگاس رێكخستوه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوڕی سێكسیان دامه‌زراندوه.
نیكا چاوی كوڕه‌كه‌ی بهستوهتهوهو ئینجا چه‌قۆیه‌كی كردوه به نزیك ملیدا، به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی خۆی، كوڕه‌كه‌ش پاڵێكی پێوه‌ناوه‌و رای كردوه‌و په‌یوه‌ندیی به پۆلیسه‌وه كردوه، نیكا كه ئه‌مه‌ی بیستوه، ئه‌ویش هه‌ڵهاتوه تا ده‌ستگیر نه‌كرێت.
پۆلیسی لاس فیگاس توانیویانه كچه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و ئه‌ویش له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به‌وه‌داناوه كه دوای ئه‌وه‌ی گوێی له گۆرانییه‌ك به‌ناوی Grave Digger گرتوه، هه‌ستی تۆڵهسهندتهوهی لا دروست بووه، هه‌ربۆیه بڕیاریداوه له تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كه ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوشتی، ئه‌و گه‌نجه بكوژێته‌وه.
بڕیاره 24ی ئه‌م مانگه نیكا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دادگایی بكرێت و تائێستاش نه‌زانراوه كه پارێزه‌ری هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی یان نا.
PM:03:43:13/03/2022
ئه‌م بابه‌ته 109152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت