سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆده‌بنه‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه موقته‌دا سه‌در گه‌یشته به‌غدا، سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، سەدر به‌نیازه له‌گه‌ڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبەغدا كۆببێته‌وه.
هه‌ماهه‌نگی لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا عادل مانع، سه‌ركرده‌ی چوارچێوه‌ی وتی "موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در لەدوای گەیشتنی بۆ بەغدا، سبه‌ینێ پێنج شەممە لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، موقتەدا سەدر له شاری نه‌جه‌فه‌وه گەیشتوەتە بەغدا.
رۆژی سێشه‌ممه‌ش رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كێشه‌كانی نێوان ره‌وته‌كه‌ی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی روونكردنه‌وه و ڕایگەیاند، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح قایل بوو بەبێ مالیكی بەشداری لە حكومەت بكات، بەڵام دوای چەند ڕۆژێك پەشیمان بووەوە".
وتیشی له سه‌ره‌تادا داوای لە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كرد بێنە نەجەف بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و پێکهێنانی حکومەت، "بەڵام ئەوان ڕەتیان كردەوە."
PM:11:55:26/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت