ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر: پرسه جگه‌له هۆڵه‌كان قه‌ده‌غه‌یە..سزا ده‌درێن
وێستگه نیوزـ
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا جگە لە هۆڵەکان، پرسەدانان شوێنه‌كانی دیكه بەهەموو شێوەیەک قه‌ده‌غه بكات و رایگه‌یاند هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێت " پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی پرسەدانان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی هەولێری ڕاسپارد ڕا و سەرنج و پیشنیارەکانیان پێشکەش بە وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بکەن تاوەکو بڕیار و ڕێنمایی نوێی لەبارەی پرسەدانان دەربکرێت".
" بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هۆڵەکانی پرسەدانان بە ڕێنمایی و ڕێنوێنی تایبەت کراوەتەوە، لەگەڵ هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێنوێنیانەی وەزارەت، بەهۆی ئەو دۆخە مەترسیدارەی تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (ئۆمیکرۆن) و بۆ پاراستنی سەلامەتی تەندروستی گشتیی شارەکەمان و پارێزگاریکردن لەگیانی هاوڵاتییان، جگە لە هۆڵەکان، پرسەدانان لە (کۆڵان - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تری گشتیی) بەهەموو شێوەیەک قه‌ده‌غه‌یه"، ژووری ئۆپراسیۆنی هه‌ولێر وا ده‌ڵێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و بنکەکانی پۆلیس و ئاسایش وشارەوانی و موختاری گەڕەکەکانیش ڕاسپێردراون چاودێریی سنورەکانی خۆیان بکەن و ڕێکاری پێویست لەبەرامبەر هەرکەسێک بگرنەبەر کە سەرپێچی دەکات.
ئۆپراسیۆنی هه‌ولێر داواش لەهاوڵاتییانی شاره‌كه ده‌كات بۆ "پارێزگاریکردن لەگیانی خۆیان و ئازیزانیان پابەندی ئەو بڕیارانەبن و جگە لە هۆڵەکان کە لەئێستادا بۆ پرسەدانان کراوەن لەهیچ شوێنێکی تر پرسە دانەنرێت."
PM:10:08:26/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت