وەزارەتى کارەبا خزمەتگوزارییەکی گرنگی کارەبای ڕاگەیاند
وێستگەنیوز-
وەزارەتى کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، خزمەتگوزارییەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر و دهۆک کەوتۆتەکار و بەم نزیکانەش لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2022، وەزارەتى کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ىڵاویکردەووە، ''هاوبەشەکانی کارەبا، لەمەودوا دەتوانن بە سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخلکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسولەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداریی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.''
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکە تەنها لە هەولێر و دهۆک کەوتۆتەکار و بەم نزیکانەش لە سلێمانی و هەڵەبجە بەردەست دەبێت.''
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''لەمەودوا بۆ بەدەستهێنانی ئەو خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی ئەم سایتە بکە:
pswla.com
PM:08:37:26/01/2022
ئهم بابهته 33056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت