ئه‌مریكا وه‌ڵامی داواکارییەکانی روسیای به نوسراو دایه‌وه
وێستڤه نیوزـ
باڵیۆزی ئه‌مریكا له مۆسكۆ بینراوه كه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیای كردوه‌و بۆچونه‌كان وایه كه باڵیۆز وه‌ڵامی ئه‌مریكای به ده‌ستنوس گه‌یاندبێته به‌رپرسانی مۆسكۆ.
له‌سه‌ر كێشه‌ی ئۆكرانیا، روسیا و ئه‌مریكا له ماوه‌ی رابردوودا له جنێف گفتوگۆیان كرد و به‌رپرسانی مۆسكۆ داوای چه‌ند گه‌ره‌نتییه‌كی ئه‌منییان كردبوو كه ئه‌مانه‌ن: رێكخراوی ناتۆ له‌سه‌ر حسابی ئۆكرانیا و وڵاتانی دیكه، سنوره‌كه‌ی فراوانتر نه‌كات، ئه‌مریكا موشه‌كی نوێی كورت مه‌ودوا مامناوه‌ند له ئه‌وروپا جێگیر نه‌كات.
له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییانه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه واشنتن به ده‌ستنوس وه‌ڵامی روسیا ده‌داته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه داواكاری له‌سه‌ر رێكخراوی ناتۆ قبوڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌ی كۆمیرسانت-ی روسیا و ئاژانسی بلومبێرگ-ی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه جۆن سالیڤان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له مۆسكۆ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیای كردوه و ئه‌گه‌ری زۆره واشنتن وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی روسیای دابێته‌وه، به‌ڵام ناوه‌رٍۆكه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردوه.
PM:08:26:26/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت