سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ده‌كرێت
وێستگه‌نیوزـ
بانكی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری راگه‌یاند و داوایان لێده‌كات له دوای 10:30 خوله‌كی به‌یانی سه‌ردانیان بكه‌ن.
له ئاگادارییه‌كی بانكی چه‌مچه‌ماڵدا هاتووه: بانکی چەمچەماڵ ئاگاداری کەمئەندامانی سەنگەر دەکاتەوە کە سبەینێ پێنجشەممە کاتژمێر10:30 دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
ئاگادارییه‌كه له‌كاتێكدایه كه ئێستا به‌شێكی خانه‌نشینان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2021 یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می 2022 كردووه.
PM:03:15:26/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 10136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت