زەنگەکانی دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا و جیهان


وێستگەنیوز_ 

لەلایەک سەرکردەی وڵاتە ئەوروپییەکان چەک دەنێرن بۆ ئۆکرانیا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا؛ لەلایەکی دیکەوە ئەمریکاش بیر لەوە دەکاتەوە کەرەستەکانی وزەی ئەوروپا بپارێزێ و هەڕەشەی سەپاندنی سزای شەخسیی بەسەر پوتیندا دەکات. 

پەشۆکانەکانی ئەمدواییەی ناتۆ بەرامبەر هێزەکانی ڕووسیای سەرسنووری ئۆکرانیا، وایکردووە ناتۆ ئامادەکاریی بۆ جەنگ بکات؛ بەم پێیەش چەک و کەشتی سەربازیی ڕەوانەی ئۆکرانیا و دەریای ڕەش و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دەکات. 

جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش، لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، "سزای شەخسیی و سزایەک کە "دەرئەنجامەکانی ترسناکن" چاوەڕێی پوتین دەکات. 

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەواناندا کە ئایا ئەمریکا سزای خودی بایدن دەدات یان نا، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "بەڵێ، پێشبینیی ئەوە دەکەم". 




PM:01:04:26/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 7540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت