گێلی كوڕی سۆزانی..بایدن جنێو به رۆژنامه‌نوسێك ده‌دات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جنێوی باشی به په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ناڵی فۆكس نیوز دا كاتێك پرسیاری له‌سه‌ر هه‌ڵاوسان له ئه‌مریكا لێ كرد.
بایدن دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ بوو بۆ خێزانه‌كانی ئه‌مریكا، هیچ لێدوانێكی نه‌دا و فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی دانیشتنه‌كه‌یان داخست و رێگه‌یان نه‌دا رۆژنامه‌نوسه‌كان روماڵی ته‌واو بكه‌ن.
له‌كاتی كردنه ده‌ره‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسه‌كاندا، پیته‌ر دۆسی، په‌یامنێری كه‌ناڵی فۆكس نیوز له دووره‌وه ده‌نگی هه‌ڵبژی و پرسیاری له‌سه‌ر هه‌ڵاوسان له بایدن كرد و وتی كه ئه‌و پرسه بووه‌ته بارگرانییه‌كی سیاسی له‌سه‌ر بایدن.
بایدن له‌به‌ر خۆیه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و كه‌وته ورته‌ورت و نه‌یزانی مایكه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و ده‌نگی له مایكه‌كه‌وه ده‌ڕوات، "ئه‌مه شتێكی زۆر باشه، با هه‌ڵاوسان زیاتر بێت، ئه‌م كوڕی سۆزانییه چه‌ند گیڵه"، بایدن وای به رۆژنامه‌نوسه‌كه وت.
به‌پێی كه‌ناڵی فۆكس نیوز، دواتر بایدن له‌و قسانه‌ی په‌شیمان بووه و ته‌له‌فۆنی بۆ په‌یامنێره‌كه كردوه و دۆخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاسایی كردوه‌ته‌وه.
PM:09:24:25/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 8228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت