كه‌شناسی هه‌رێم هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوز

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی‌ چوارشەممە لە شەودا نزمە پاڵەپەستۆی‌ دەریای‌ سپی‌ ناوەڕاست روو لە ناوچەکە دەکات و رۆژی‌ پێنجشەممە کاریگەری‌ ئەم شەپۆلە چالاکتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە پێنجشەممەدا تەواوی‌ ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری‌ ئەم شەپۆلە لەگەڵ باران بارین بارستە هەواییەکی‌ سارد یاوەری‌ ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات بەفر بارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت".

باسی لەوەشکردووە، لە سەنتەری‌ پارێزگای‌ هەولێر نمەباران و ناوچەکانی‌ تر بارانی‌ مامناوەندی‌ دەبێت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاویانەی‌ لە سەروی‌ 1700م لەسەر ئاستی‌ رووی‌ دەریا به‌رزن.

بەگوێرەی کەشناسی، سەنتەری‌ سلێمانی‌ و هەڵەبجە سەرەتا نمە بارانی‌ دەبێت پاشان بۆ بارانی‌ مامناوەند دەگۆڕێت لەسەر بەشەکانی‌ تری‌ ئەو پارێزگایە پاشان بەفریش دەبێت و تەواوی‌ ناوچە بەرزاییەکانی‌ ئەم سنورە بەفر بارین دەبێت.

وتووشییەتی، ئاستی‌ بارانی‌ پێشبینیکراو لە سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە سەرووی‌ 10 ملم دەبێت و سەنتەری‌ دهۆک لەگەڵ نمە باران هەندێک جار ئەگەرێکی‌ کەمی‌ بەفر بارینی‌ هەیە و تەواوی‌ ئەو ناوچە شاخاوییانەی‌ کە بەرزیان لە سەرووی‌ 1500م لەسەر ئاستی‌ رووی‌ دەریا.

راشیگەیاندووە، سەنتەری‌ کەرکووک نمە باران دەبێت لە هەندێک کاتدا، کاریگەری‌ ئەم شەپۆلە تا کاتەکانی‌ بەرەبەیانی‌ رۆژی‌ هەینی‌ لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە، لە ماوەی‌ ئەم شەپۆلە نزمبوونەوەی‌ بەرزترین پلەکانی‌ گەرما دەبێت بە دوو تا سێ پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرزبوونەوەیەکی‌ کەم لە نزمترین پلەکانی‌ گەرما.


PM:01:00:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 43064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت