خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوكرایه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ده‌ستپێكردووه‌ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ و دوو سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: سبەینێ چوارشه‌ممه‌ 26ی كانوونی دووه‌م، مووچەی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و دووسبەیش پێنجشه‌ممه‌ 27ی كانوونی دووه‌م، مووچه‌ی یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.

به‌پێی لێدوانی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ی كانوونی دووه‌می 2022، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021ی بەشێک لە خانەنشینان دابەشنەکراوە.


AM:11:37:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 51676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت