كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێِمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 26ی كانوونی دووه‌م بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێ كات و ناوچه په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: لە کاتی بوونی نیمچە هەور یان زیاتر لە ئاسمانی ناوچەکە ئەگەری پروشکە باران هەیە لە ماوەیەکی کەم، پلەکانی گەرما بە یەک تا دوو پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکات، بە تایبەت نزمترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەراوورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیوە.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وتووه: هەولێر نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ شه‌ش پلەی سیلیزییه، سلێمانی نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ یه‌ك پله ژێر سفری سیلیزی، دهۆک نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ سێ پلەی سیلیزی، که‌رکوک نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ دوو پلەی سیلیزی، هەڵەبجە نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ یه‌ك پلە ژێر سفری سیلیزی.
AM:11:01:25/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 21732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت