ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات
وێستگەنیوز_
کەمێک لەمەوبەر ئاژانسی گاردیان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، جێنس ستۆلتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانی سەربازیی ڕۆژئاوا دووپاتیکردووەتەوە، هێزەکانی ناتۆ بەرەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای تۆمکە کردووە لەڕێگەی وشکانیی، دەریایی و ئاسمانییەوە.
جێنس ستۆلتنبێرگ ئەوەشی ڕاگەیاند، مەترسی خستنەسەر بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە، ناتۆی ناچار کردووە بۆ بەرگریکردن لە خاکی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئەویش بە ناردنی کەشتی و فڕۆکەی جەنگی.
هەواڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکاش جەختی لە ناردنی سەرباز بۆ ئۆکرانیا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کردووەتەوە و پێدەچێت 5 هەزار سەرباز بنێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئۆکرانیا.
لە کۆتا مانگی ساڵی ڕابردوودا، ڕووسیا هەزاران سەربازی لە سەرسنووری ئۆکرانیا جێگیر کرد و بەپێی ئاماژەکان نیازی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەیە، بە بیانووی ئەوەی ئۆکرانیا نیازی وایە لە ناتۆدا ببێتە ئەندام.
PM:05:05:24/01/2022
ئهم بابهته 3984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت