ستران عەبدوڵا: تێگەیشتنی یەکڕیزی لای پارتی ئەوەیە دوای بکەویت

‌ ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وێستگەنیوز-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر پۆستی سەرۆک کۆمار تاپۆ نەبێ لەسەر یەکێتی، ئەوا دەبێ قسە لەسەر پۆستەکانی دیکەش بکرێ، بۆ نمونە پۆستی سەرۆکی هەرێم. دەشڵێت، ''تێگەیشتن لای پارتی ئەوەیە دوای بکەویت.''

ئەمشەو یەكشەممە، ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ''پارتی پۆستی سەرۆک کۆماری وەک کارتی فشار بەکارنەهێنا، بەڵکو مەبەستی بووە ئەو پۆستە وەربگرێت، دەرکەوت کێ کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت لای پارتی کێشە نییە، بەڵکو دەیانەوێت ئەو پۆستە بۆ حزبەکەیان بێت و مەبەستیشیان نەبووە کاندیدەکەیان کە هۆشیار زێباریە بکشێنەوە.".

ئەوەشیخستۆتەڕوو، "یەکێتی سەبری زۆری هەبوو، هەروەها پێداگریی کرد بە یەکڕیزی کورد بچێتە بەغدا، بەڵام ئیتر کاتی بڕیاردانی یەکێتی هاتبووم هەر بۆیە بڕیاری خۆیدا".

هاوکات هەر ئەمڕۆ، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، پارتی تاكڕەوانە و لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەكڕیزی گەلی كورد و هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەنگاویناوە و رێككەوتنیان لەگەڵ هەندیك لایەنی سیاسی واژۆ كردووە، دەشڵێت، ''تاكە كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ە.


PM:11:14:23/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت