كازمی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌سه‌ر كێشه‌ی كاره‌با كرد..نه‌وت دابه‌ش بكه‌ن
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی كرد بۆ كێشه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با و چه‌ند فه‌رمانێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌ركرد.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ئاماده‌بونی وزیرانی نه‌وت و دارایی و كاره‌با و ژماره‌یه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا باس له‌وه كرا كه به‌هۆی زیادبونی خواست له وه‌رزی سه‌رما و كه‌مبونه‌وه‌ی غازی هاورده‌كراوی ئێران، دۆخی كاره‌با له عێراق خراپ بووه.
كازمی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندوه كه حكومه‌ته‌كانی پێشوو ته‌نها پشتیان به غازی ئێران به‌ستوه و سه‌رچاوه هاورده‌كردنی غازیان هه‌مه‌جۆر نه‌كردوه، حكومه‌تی ئێستاش وه‌به‌رهێنانی زه‌به‌لاحی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كێلگه‌كانی غازی عێراق كردوه و له چه‌ند ساڵی داهاتوودا كێشه‌ی كه‌میی غاز چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستای كاره‌باش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كرد، له‌وانه زیادكردنی پشكی سووته‌مه‌نی بۆ موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابه‌شكردنی ئه‌و نه‌وته‌ی كه پێویسته بدرێت به هاوڵاتیان و پێدانی سوته‌مه‌نیی زیاتر بۆ كارپێكردنی ئه‌و وێستگانه‌ی به‌غازی ئێران كار ده‌كه‌ن و غازیان كه‌مبوه‌ته‌وه.
پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندبوو کە بەهۆی کەمبونەوەی غازی هاوردەکراوی ئێران زیاتر لە حەوت هەزار و 500 مێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمی کردوەو ئەو وێستگانەی کە بە غاز کارەبا بەرهەم دەهێنن، لەکارکەوتون.
PM:10:34:23/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت