لە ئۆسلۆوە داوای ئازادکردنی ئەو کچانە دەکرێت کە لەلایەن تاڵیبانەوە گیراون

‌خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ئەفغانستان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج

وێستگەنیوز-

یەکەم ڕۆژی گفتوگۆکان لە ئۆسلۆ بۆ چارەنووسی ئەفغانستان لە کەش و هەوای ساردی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوەچوو، بەڵام کەش و هەوای هۆڵی گفتوگۆکان گەرم بوو یەکێک لەو ژنە خۆپیشاندەرانەی کە لە کابول بانگهێشت کرابوو بۆ ئۆسلۆ،  داوای ئازادکردنی ئەو کچانەی کرد کە لە لایەن تاڵیبانەوە گیراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2022، لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی نەرویج و بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان و نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن وەفدی تاڵیبانەوە بەسەرۆکایەتی ئەمیرخان موتقی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوەی تاڵیبان لە کەشێکی ساردا کۆبوونەوە.

هێدا خومش، کە بە ناوی ژنانی خۆپیشاندەر لە کابول بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کرابوو، لیستێکی پێشبینییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ژنانی چالاکوانان بەرزکردەوە و داوای لە ئەمیرخان موتقی وەزیری دەرەوەی تاڵیبانی کرد  ئەو کچانە ئازاد بکات کە لە لایەن تاڵیبانەوە گیراون.

هاوکات، عەبدولەتیف نەزاری جێگری سەرۆکی وەزارەتی ئابووری تاڵیبان لە کۆبوونەوەکانی شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بە بی بی سی ڕاگەیاند، ''کە سەردانەکەی شاندی تاڵیبان بەمەبەستی زیاد بوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوروپا بووە.''


PM:10:30:23/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو