به‌ڤیدیۆ..خۆی له شوێن تایه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا شارده‌وه‌و به زیندویی مایه‌وه
وێستگه نیوزـ
كاتێك فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مستردام له هۆڵه‌ندا دابه‌زی، له شوێن تایه‌ی فڕۆكه‌كه‌وه كه‌سێك هاته ده‌ره‌وه، پۆلیس سه‌ری سوڕما كه ئه‌و كه‌سه دوای گه‌شتێكی دورودرێژ به زیندویی له‌و شوێنه مه‌ترسیداره‌دا ماوه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌كه له گواتیمالاوە بۆ شاری میامی لە ئەمریکا گه‌شتی كردوه و گه‌شته‌كه‌ی ماوه‌ی 11 كاتژمێری پێچوه، پۆلیسی میامی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه كه‌سه نه‌ناسراوه‌كه چوبێته شوێن تایه‌ی فڕۆكه‌كه و له‌وێ خۆی حه‌شار دابێت.
"سه‌یره ئه‌م پیاوه به زیندویی ماوه‌ته‌وه و كه براویشه بۆ نه‌خۆشخانه، باری ته‌ندروستیی جێگیر بووه"، پۆلیس وا ده‌ڵێت.
PM:06:44:23/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 15276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت