به‌ڤیدیۆ..به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ئه‌فسه‌رێك ده‌مانچه‌ی له كاسبكارێك راكێشا
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌ی مه‌نسور له شاری به‌غدا كێشه كه‌وته نێوان ئه‌فسه‌رێك و كاسبكارێك كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان فرۆشیاری ده‌كات.
ئه‌فسه‌ره‌كه به پله‌ی نه‌قیب له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ره‌گه‌زنامه‌ی ناوچه‌ی مه‌نسور كار ده‌كات و له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌یه‌وێت په‌لاماری كاسبكاره‌كه بدات، به‌ڵام خه‌ڵكی شوێنه‌كه و پۆلیسه‌كان ناوبژیوانییان ده‌كه‌ن.
به‌پێی میدیاكانی عێراق شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه كاسبكاره‌كه وتویه‌تی ئه‌فسه‌ره‌كه به‌رتیلی وه‌رگرتوه، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش ویستویه‌تی لێی بدات و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ده‌مانچه‌ی لێ راكێشاوه.
PM:05:01:23/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 13008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت