رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له حكومه‌تی عێراق كرد تواناكانی سوپای عێراق به‌هێز و پته‌و و بكات و وتی ده‌ڵێن "تیرۆرستان به‌ڕێوه‌ن"، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌در هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام، باڵی سه‌ربازیی ره‌وته‌كه‌ی خسته ئاماده‌باشییه‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در باسی له ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك كردوه كه گوایه هێرشی "تیرۆرستی" نوێ به‌ڕێوه‌یه.
سه‌در نوسیویه‌تی "ده‌وترێت كه دوژمنانی تیرۆرست به‌ڕێوه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێن، ئێمه ده‌ره‌قه‌تیان دێین، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك مه‌سه‌له‌كه‌یان قه‌به كردوه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی تایه‌فی له‌ناو گه‌لی عێراقدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه و خۆیان به پارێزه‌ری شه‌ره‌ف و خاك ده‌زانن، به‌ڵام نه‌خێر ئێمه به جیهاد و مقاومه‌تمان منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سدا ناكه‌ین".
"ئێمه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیداین و پێویسته هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام له‌پاڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشدا بن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك، پێویسته حكومه‌تیش توانای سوپای عێراق به‌هێزتر بكات كه پاراستنی گه‌لی عێراقی له ئه‌ستۆدایه"، سه‌در له تویته‌كه‌یدا وای نوسیوه.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌شڵێت: "نابێت ئه‌و جۆره هه‌واڵانه له وره‌ی موجاهیده‌كانمان و گه‌لی عێراقی خۆڕاگر كه‌مبكاته‌وه، نابێت چاكسازسیخوازانی رێگای پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانیش ساردببنه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌مه بیانویه‌ك بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفر".
PM:10:50:22/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 8020
جار خوێنراوه‌ته‌وه