باوكه دڵڕه‌قه بێبه‌زه‌ییه‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوزـ
هه‌ر به بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆی باوكێك له به‌غدا كه زۆر به توندی و بێبه‌زه‌ییانه له منداڵه‌كه‌ی ده‌دات، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه‌وته به‌دواداچوون و باوكه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد.
باوكه دڵره‌قه‌كه دوای چه‌ند كاتژمیرێك له بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ستگیركرا، ئه‌وه‌شی كاره‌كه‌ی ئاسانتر كرد سكاڵای دایكی منداڵه‌كه بوو له‌لای پۆلیس كه داوای كردبوو منداڵه‌كانی له‌و باوكه دڕنده‌یه بپارێزن.
باوكه‌كه به مادده‌ی 413 له یاسای سزادان له‌لایه‌ن هێه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراو ئێستا چاوه‌ڕوانی دادگاییكردنه بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆی.
PM:10:19:22/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 13164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت