کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردادێت


وێستگەنیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لە شارەکانی هەرێم به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 10 پله‌ و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 7- ده‌بێت.

ئەمڕۆ شەممە 22ی کانوونی دووەمی 2022،  لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەووە، ''بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت و پله‌ی گه‌رما 10 پله‌ و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 7- ده‌بێت، خێرایی باش له‌نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت، بەمەش پلەکانی گەرما بەڕێژەی دوو پلە بەرزدەبنەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکردنەوەیەکی تردا ڕایگەیاند، ''لە بەیانی ئەمڕۆدا تۆمارێکی مێژوی لە نزمترین پلەی گەرمی پێوانەیدا لە پێنجوێن تۆمارکراوە کە 24- ژێر سفرەوە بووە.'' 


AM:11:21:22/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 65612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت