وڵاتان چەک دەنێرن بۆ ئۆکرانیا
وێستگەنیوز_
هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و بەڕیتانیا، چەک ڕەوانە دەکەن بۆ ئۆکرانیا و ڕایانگەیاند، پشتیوانی ئۆکرانیا دەبن لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ دژی ڕووسیا.
هەرچەندە ئاژانسی
ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا هەڵوێستی ئەڵمانیای خستووەتە ڕوو کە ئەڵمانیا لە ئێستادا چەک نانێرێت بۆ ئۆکرانیا، بەڵام ناتۆ و وڵاتانی ئەمریکا، بەڕیتانیا، کەنەدا، چەک ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەن.
ئاژانسی
ئینڤیرێڵت تایمز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنی بە ئۆکرانیا داوە چەکی بۆ بنێرێت، کە پێک دێ لە: موشەک، کەشتی جەنگی، چەکی دەستی.
جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، چەکی دژە تانک دەنێرن بۆ ئۆکرانیا و لەگەڵ چەند مەشقپێکەرێک بۆ مەشق پێکردنی بەکارهێنانی چەکی دژە تانک.
AM:11:18:22/01/2022
ئهم بابهته 3432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت