ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ڕووسیا و ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
وێستگەنیوز_
پاش کۆبوونەوە بەردەوامەکانی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا، دوێنێ هەینی 21ی کانوونی دووەمی 2022، جارێکی دیکە هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا، کۆبوونەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەرگێ لاڤرۆڤ، دوێنێ لە جنێف بۆ ماوەی 90 خولەک کۆبوونەوە و بەپێی ئاماژەکان گفتوگۆکان بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە.
ڕووسیا هێشتا دان بەوەدا نانێت دەیەوێ ئۆکرانیا داگیر بکات، بلینکیش بە لاڤرۆڤی ڕاگەیاندووە، پێویستە ڕووسیا بیسەلمێنێت کە نایەوێ هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا و داوای کشانەوەی هێزەکانی سەرسنووری ئۆکرانیا دەکات.
ڕووسیا داواکارییەکانی لە نووسراوێکدا پێشکەشی بلینکن کردووە و وا بڕیارە ئەمریکاش لەڕێگەی نووسراوێکە وەڵامی ڕووسیا بداتەوە؛ لەم بارەیەوە لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، "خوازیارین وەڵامەکان وەڵامی داواکارییەکانی ڕووسیا بن".
سەرەڕای ئەوەی بلینکن ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکە ڕاشکاوانە و گرنگ" بووە، بەڵام هەڵوێستی ڕووسیا گۆڕانێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە؛ ڕووسیا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بە هیچ شێوەیەک نابێت ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لەناو ناتۆدا.
AM:10:38:22/01/2022
ئهم بابهته 3264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت