ئەمڕۆ لەم شوێنانە بەنزینی 690 دیناری دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە  لە 9 بەنزینخانەی سنوری سلێمانی بەنزینی عێراقی بە 690 دینار بۆ لیترێك دابەش دەكرێت.

بۆ ئەمڕۆ شەممە 22ی كانوونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەنزینی 690 دیناری لەناو شار لەهەمان ئەو وێستگانە دابەشدەکرێت کە لەبەر خراپی کەش وهەوا نەتوانرا رۆژی هەینی دابەش بکرێت، ئەوانیش بەنزینخانەكانی ئازادی، بەکرەجۆ، هەڵەبجە گرووپ، هەڵەبجە تانجەرۆ. "

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، "هەر ئەمڕۆ شەممە بەنزینی عێراقی لەدەرەوەی شار لە وێستگەكانی ( رێدین لە چەمچەماڵ، بامۆک لە دوکان، کێوەڕەش لە رانیە، باشوور لە قەڵادزێ) دابەش دەكرێت.


AM:09:04:22/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 29432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو