وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق: ئەم ھەفتەیە دەستدەكرێت بە دابەش كردنی بەشەخۆراكی مانگانە
وێستگەنیوز-
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڵاویكردەووە، قۆناغێكی دیكه‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی ھاوڵاتیان ئامادەكاریەكانی تەواو بووەو لەم ھەفتەیەوە له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه دابه‌شده‌كرێت.
لە ڕاگەیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، "لەم ھەفتەیەوە له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه دەستدەكرێت بە دابەشكردنی قۆناغێكی دیكه‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان كه له حه‌وت مادده‌ی خۆراكی پێكهاتووە."
ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، "مادده خۆراكییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رجه‌میان كوالێتیان به‌رزه بریتین له ' نۆك و پاقلەو برنج و ئارد و ڕۆن و شەكر و دۆشاوی تەماتە."
ھاوكات، پێشتر بەرپرسێك لە وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق باسیلەوەكردبوو، "بەشێك لە هاووڵاتییان بەشەخۆراكی مانگانەیان وەرناگرن و ئەمەش گرفتیان بۆ دروستدەكات، چونكە بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك مانگانە خۆراكی زۆریان لادەمێنێتەوە و پێویستە جارێكی تر بیگەڕێننەوە."
AM:07:35:22/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 16832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت