هه‌سه‌ده كورژرانی پێنج داعشی هه‌ڵاتوی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
شەوی رابردوو پشێوی لەزیندانی غوێرانی حەسەکە دروستبوو کە سەدان زیندانی داعشی لێ زیندانیکراوە و دواتر ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردە سەر زیندانییەکە.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه كه هێزەکانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) گەمارۆی ژمارەیەکی زۆر زیندانی داعشیان داوە كه هه‌وڵیان دابوو له زیندان رابكه‌ن و توانیویانه 89یان لێ ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه و پێنجیشیان بكوژن.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو پێنج کوژراوەکانی داعشدا یەکێکیان بەرەچەڵەک خه‌ڵكی چینیه.
PM:04:11:21/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت