پارێزگاری دیاله‌: هۆكاری كوژرانی 11 سه‌ربازه‌كه‌ كه‌مته‌رخه‌می بووه‌


وێسته‌ نیوزـ

پارێزگاری دیالە رایگەیاند، هۆکاری‌ کوژرانی‌ 11 سەربازەكەی عوزێم بەهۆی‌ هێرشی‌ داعشەوە کەمتەرخەمی‌ بووە.  

موسەننا تەمیمی بە ئاژانسی فەرمی‌ عێراقی‌ راگەیاند "لە عوزێم كە دەكەوێتە ناوچەی نێوان سنوی پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین هێرشكراوەتە  سەر ئەندامانی فیرقەی یەك".  

وتیشی‌ "هۆکاری سەرەکی کەمتەرخەمی سەربازەكانە چونکە بارەگاکەیان قەڵایە و کامێرای حەراریی و دووربینی شەوانیان هەیە و هەروەها بورجێکی کۆنکریتی چاودێریشیان هەیە".  

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (21-1-2022) گروپی چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر بارەگایەکی سوپای عێراق لەناوچەی عوزێمی سەر بەپارێزگای دیالە و بەگوێرەی ئامارەکانیش لەهێرشەکەدا 11 سەربازی سوپای عێراق کوژراون.

ناوی كوژراوه‌كان:

1- الملازم ضرغام لؤي محمد
2- ج م. عبدالله داود سلمان
3- ج م. رزاق وهيب محمد
4- ج م. مصطفى عباس حسن
5- ج م. احمد شاصي عطية
6- ج م. حيدر جصان طلك
7- ج م. رائد خميس غضبان
8- ج م. سلام كاظم فالح
9- ج م. محمد علي مختار
10- ج م. حيدر علي نوري
11-ج سالم كاظم مهاوي   


PM:03:47:21/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 6012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت