به‌وێنه‌..ئاسه‌واری دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی داعش له‌ دیاله‌



وێسته‌ نیوزـ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (21-1-2022) گروپی چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر بارەگایەکی سوپای عێراق لەناوچەی عوزێمی سەر بەپارێزگای دیالە و بەگوێرەی ئامارەکانیش لەهێرشەکەدا 11 سەربازی سوپای عێراق کوژراون.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە لەدیالە بڵاویکردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپی چەکدارانی داعش بازگەیەکی سوپای عێراقیان لە له‌ نێوان گوندی (تاڵعه‌ و ئووم كه‌رامی)ی سەر بە ناحییه‌ی عوزێم بەئامانج گرت، بەوهۆیەش 11 سەربازی سوپای عێراق کوژراون کە یەکێکیان پلەی مولازم بووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەهێرشەکەدا برینداریش هەبوون و بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی خاڵس، هاوکات لەئێستادا هێزێکی زۆری پشتیوانی گەیشتوەتە دیالە.

ناحییه‌ی عوزێم 60 كیلۆمه‌تر له‌ ناوەندی پارێزگای دیاله‌وه‌ دووره‌، لەماوەی رابردوشدا چەندجارێک گروپی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیەدا هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنییان بەئامانج گرتووە.

لەعێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنوری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا  جموجۆڵەکانی زیادکردوە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندوە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روبەڕوی مەترسی بونەتەوە.


PM:02:56:21/01/2022


















ئه‌م بابه‌ته 5408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت