ئۆتۆمبیلێك له هه‌ولێر كه‌وته ناو پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌رۆوه
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبێلێک لە جۆری "مارسیدس جی کڵاس"ی تایبەت به‌هی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه، تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووه و كه‌وتووه‌ته ناو پڕۆژەیەکی ئاوەرۆوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتوچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی، لە شەقامی نێوان گوندی ئینگلیزی و ئیتاڵی، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری "مارسیدس جی کڵاس"ی تایبەت، بەھۆی تیژڕەویی و لێخوڕین لە ژێر کاریگەریی مادەی کھوولییەکان و دروستبوونی شەختە لە شەقامەکان، کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دوای بڕینی پەرژین و فسفۆرەکانی ئاگادارکردنەوە، ئۆتۆمبیله‌كه کەوتووه‌تە ناو چاڵی پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆوه‌و و ڕووداوەکەوە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە.
PM:02:39:21/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت