لە سەرتەکی بەمۆ شوفێرێکی شۆفڵ لەکاتی پاکردنەوەی ڕێگادا گیانی لەدەستدا
دیمەنی رووداوەکە
وێستگەنیوز- هەرێم عەبدولڕەحمان
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 21-2-2022 شۆفێرێکی شۆفڵ لەکاتی پاکردنەوەی ڕێگای سەرتەکی بەمۆ لەسنوری ئیدارەی گەرمیان کە بەشێوەیەکی خۆبەخش کاری دەکرد، شۆفڵەکەی وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
سمکۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ بە بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیەکی شارۆچکەی دەربەندیخان بەناوی (محەمەد فایەق) کە بەشێوەیەکی خۆبەخش رێگەی سەرتەکی بەمۆی لەبەفر پاکدەکردەوە، لەکاتی پاکردنەوەی ڕێگاکەدا شۆفڵەکەی وەرگەڕا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بەهۆی زۆری بەفرەوە، ڕێگای سەرتەکی بەمۆ بەستویەتی و سەهۆڵ بەندانە.
PM:12:37:21/01/2022
ئهم بابهته 10884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت