پزیشکێکی کورد گرنگترین رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن دەخاتەڕو



وێستگەنیوز-
پزیشکێکی کورد کە پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسە رایگەیاند، ئۆمیکرۆن( Omicron) جۆرە لاوازەکەی کۆرۆنایە و سەرەڕای خێرایی بڵاوبونەوەی لەسەرجەم وڵاتانی جیهان بەڵام پەتاکە کەمتر کوشندەیە، بۆیە وەرگرتنی ڤاکسین، بەکارهێنانی ماسک، دەستشوشتن و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی رێکاری سەرەکین بۆ خۆپاراستن لەو پەتایە.

د.فایق محەمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس ئەمڕۆ هەینی 21-2-2022،  لەنوسینێکدا باسی لەوەشكردوە، "ئۆمیکرۆن( Omicron) جۆرە لاوازەکەی کۆرۆنایە و لە کۆتایی ساڵی 2021دا  لە ئەفریقا دۆزرایەوە، دواتر لە ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی تردا دەستنیشانکرا. ئەم ڤایرۆسە لە هەوادایە، لە رێگەی هەناسەدانەوە  دەگوازرێتەوە، دوای 2-3 رۆژ لە بەرکەوتنی نەخۆشەکە بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن، نیشانەکانی دەردەکەون، دوای 4-6 رۆژ نەخۆشەکە چاکدەبێتەوە."

ئاماژەی بەوەشکردوە، "گرنگترین نیشانەی نەخۆشی ئۆمیکرۆن ماندوبوون، ئازاری ماسولکەکان، سوتانەوەی قورگ، ئارەقکردنەوە لە شەودا، تا و  پژمین و کۆکەی تەڕ و سەرئێشەیە. هەروەها توشبووی ئۆمیکرۆن تام و بۆنی نەخۆشەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە، ئۆکسجینی خوێنی کەم نابێتەوە، ئەگەری خوێنمەیینی زۆر کەمە، توشی سکچون و رشانەوە نابێت، چاوەکانی هەوناکەن و سورنابنەوە. لە پشکنینی تاقیگەدا CRP  و D-DIMER بەرزنابنەوە."

پەیوەست بە خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتاکەش د.فایەق محەمەد باسی لەوەکردوە، ئۆمیکرۆن 70 حەفتا جار زیاتر لە جۆری دەڵتای کۆرۆنا  لە دەم و لوت قورگدا جێگیردەبێت و نەشونما دەکات، 10 دە قات کەمتر لە جۆری دەڵتای کۆرۆنا لە سییەکاندا جێگیر دەبێت و نەشونما دەکات.  هەروەها ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا  خێراتر لە جۆرەکانی پێش خۆی( دەلتا) بڵاودەبێتەوە، بەڵام لە دەڵتا کەمتر کوشندەیە، لێکۆڵینەوەکانی وڵاتی هۆڵەندا نیشانی دەدەن لەو کاتەوە ئۆمیکرۆن لە هۆڵەندا بلاوبۆتەوە، دەڵتا کۆتاییهاتوە.

لەبارەی رێکارە خۆپارێزییەکانش ئەوەی خستوەتەڕو، لەبەر ئەوەی ئۆمیکرۆن جۆرێکی گرانی کۆرۆنا نییە، "وەک جۆرە سادەکەی(لاوازەکەی) کۆرۆنا چارسەر دەکرێت، چارەسەرکردنی ئۆمیکرۆن ئاسانە، رێژەیەکی کەمی نەخۆشەکان پێویستیان بە نەخۆشخانە و هەناسەدانی دەستکرد هەیە. گرنگترین رێکار بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی ئۆمیکرۆن بەکارهێنانی ماسک و دەستشتن و دورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵغی".


PM:12:26:21/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو