حەمید ڕەشاش دۆستی دێرینی مام جەلال كۆچی دواییكرد

‌حەمید ڕەشاش

وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21-2-2022، حەمید رەشاش، پێشمەرگە و دۆستی دێرینی مام جەلال كۆچی دواییكرد.

حەمید ڕەشاش بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد، ناوبراو پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتییەکی دیاری شاری هەولێر بوو و هاوڕێکانی بە "پیاوێکی لەسەرخۆ، رۆشنبیرێکی بە توانا و سەرقافڵەی کاروانی فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردەواری" ناوی دەبەن.

حەمید رەشاش پێشتر لە دۆخی نێو حیزبەکەی نیگەران بوو و سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی بە "پەرتوبڵاو" ناودەبرد. هۆشداریشی دەدا ئەگەر دۆخی یەکێتی وەکو ئێستا بڕوات بەدووری نابینێت پارچە پارچەببێت.

حەمید رەشاش کە وەک خۆی دەڵێت بەتەمەن دوو ساڵ لە مام جەلال گەورەترە و لە شۆڕشدا کەسێکی نزیکی ئەو بووە. ئەلبومێکی پڕ لە وێنەکانی تاڵەبانی هەبووە.

حەمید رەشاش لەچاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکردبوو، 35 ساڵ لەچیا و سەنگەرەکانی پێشمەرگایەتیدا تفەنگی  بۆ کوردستان و یەکێتی نیشتمانی تەقاندووە، بەڵام خەمی گەورەی "ئەو باڵ باڵێنەی نێو یەکێتییە کە خەریکە ریسی ئەم و هەزاران پێشمەرگەی کۆنی حیزب دەکاتەوە بە خوری."

حەمید رەشاش رەخنەی تووندی لەوانە دەگرت کە هەوڵ بۆ تێکدانی حیزبەکەی تاڵەبانی دەدەن و خۆیشی بە جەلالی دروست ناودەبرد.


AM:10:58:21/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت