لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: لەماڵەکانتان بمێننەوە



وێستگەنیوز-

 لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی رایگەیاند، تائێستاش شەقامەکانی ناو شار  و دەرەوەی شار بەستەڵەکەو مەترسی ڕووداوی هاتوچۆی هەیە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بەهیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن تا تووشی ڕووداو و کارەساتی هاتووچۆ نەبن.

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی  ئەمڕۆ هەینی 21-1-2022 لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز دەکاینەوە کە هێشتا شەقامەکانی ناو شار  و دەرەوەی شار بەستەڵەکەو مەترسی ڕووداوی هاتوچۆی هەیە تکاو داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن".

ئەوەش هاتووە، "لەم کاتەدا هیچ ڕێگایەک سەلامەت نییە تا چەند کاتژمێری داهاتوو، بۆیە تکا دەکەین با تووشی ڕووداو و کارەساتی هاتووچۆیی نەبن."

لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە: 

ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ 
ژمارە 115 بەرگری شارستانی
ژمارە 122 فریاگوزاری تەندروستی


AM:10:46:21/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت