ئیسرائیل سیستەمی دژە موشەکیی تاقیکردەوە

‌سیستەمی دژە موشەکی بالستیی ئیسرائیل

وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی The Times of Isreael لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022 ئیسرائیل سێ سیستەمی دژە موشەکی بالیستیی (Arrow 3) بەسەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە، 

لە درێژەی هەواڵەکەدا باس لەوە کراو، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل تاقیکردنەوەی موشەکەکانی ڕاگەیاندووە و سیستەمی دژە موشەکەکە وا درووستکراوە، کە دەتوانێت موشەک لە دەرەوەی بەرگەهەوای زەوی بەئامانج بگرێت. 

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئەوەشی ڕاگەیاند، سیستەمەکە چەندین جۆری تەکنەلۆجیای نوێی تێدا بەکارهێنراوە و توانای بەئامانجگرتنی موشەکی مەودا کورت، مەودا مامناوەند، مەودا درێژی هەیە. 

تاقیکردنەوەی سیستەمی دژە موشەکیی لە چەند مانگی ڕابردوودا بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەکان دەدرا؛ بەڵام دواجار بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکادا، ئەمڕۆ بەسەرکەوتوویی تاقیکرایەوە. 


PM:11:27:18/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو