به‌ڤیدیۆ..بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له توركیا ته‌قییه‌وه و ئاگرێكی گه‌وره دروستبوو
وێستگه نیوزـ
بۆرییه‌كی نه‌وت كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی نێوان كه‌هره‌مان و مه‌رعش و غازی عه‌نتاب له باشوری توركیا، ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ئاگرێكی گه‌وره دروستبوو.
سایتی sondakika بڵاویكردوه‌ته‌وه كه هۆكاره‌كه كه‌وتنی تاوه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بووه له ناوچه‌یبازارجیك كه به‌رفرێكی زۆری لێده‌بارێت و تاوه‌ره‌كه‌ش كه‌وتوه به‌سه‌ر بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و بۆرییه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كه بووه‌ته‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره و رێگای هاتوچۆ هاوڵاتیانیش په‌كی كه‌وتوه، تیمه‌كانی فریاگوزاریش چونه‌ته شوێنی ئاگركه تا دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
PM:11:13:18/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 5960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت