ئاژانسی مهیری ئێران: قافڵه‌یه‌كی ئه‌مریكی به 111 تانكه‌ر نه‌وتی سوریاوه خۆی به هه‌رێمی کوردستاندا كرد
گێتی
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی هه‌واڵی میهر-ی ئێران بڵاویكرده‌وه كه قافڵه‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا له بنكه‌كانیانه‌وه له باكوری سوریا ده‌یان ته‌نكه‌ر نه‌وتیان بۆ باكوری عێراق گواستوه‌ته‌وه.
"قافڵه‌كه له 111 تانكه‌ر سوته‌مه‌نی پێكهاتبوون كه شه‌ش ئۆتۆمبیلی گولـله‌نه‌بڕ یاوه‌ریی كردون، تانكه‌ره‌كانیش نه‌وتی دزراوی سوریایان هه‌ڵگرتوه" ئاژانسی میهر وای بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژانسی میهردا هاتووه كه تانكه‌ره‌كان نه‌وتی ناوچه‌ی جزیره‌ی سوریایان پێ بووه و له ده‌روازه‌ی سنوریی وه‌لیده‌وه له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی باكوری سوریاوه بۆ خاكی عێراق و به دیاریكراوی بۆ ناوچه‌كانی باكور په‌ڕیونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاژانسی میهر له 23ی مانگی رابردووش‌دا به‌هه‌مانشێوه سوپای ئه‌مریكا 128 بارهه‌ڵگری پڕله كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و ده‌یان تانكه‌ره نه‌وتی بۆ باكوری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) گواستوه‌ته‌وه.
PM:10:07:18/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 8592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت