سه‌ختبوونی كه‌شوهه‌وا سێ پارێزگای دیكه‌ی ناچار كرد پشوو رابگه‌یه‌نن
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی سه‌ختبوونی كه‌شوهه‌وا و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه، پارێزگاكانی كه‌ركوك و بابل و دیوانیه پشوویان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای كه‌ركوك بریاریدا رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه بكاته پشووی فه‌رمی، هۆكاره‌كه‌ش سه‌ختبونی كه‌شوهه‌وا و نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه.
هاوكات هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی بابل و دیوانیه بڕیاریاندا ته‌نها بۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ده‌وامی خوێندنگاكان و باخچه‌كانی منداڵان به‌هه‌مان هۆكار رابگرن.
پێش ئه‌و پارێزگایانه‌ش، له پارێزگای سلێمانی به‌رپرسانی ئیداری پشووی خوێندنگه و فه‌رمانگه‌كانیان راگه‌یاند و تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخران.
به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فر و شه‌خته، پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی له عێراق و به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان دابه‌زیون و سه‌ختیی كه‌شوهه‌وا مه‌ترسیی بۆسه‌ر هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست كردوه.
PM:08:18:18/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 9976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت