یەکێتی نیشتیمانی و دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە


وێستگەنیوز_ 

ئەمڕۆ 18ی کانوونی دووەمی 2022 هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوە، لە بارەگای پەیوەندییە عێراقیەکانی یەکێتی لە شاری بەغدا، کۆبوونەوە. 

لە کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو فراکسیۆنەکە، پرسی دواپێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و گتفوگۆی ئەمدواییەی نێوان لایەنە جیاوازەکان تاووتوێ کرا. 

لە درێژەی کۆبوونەوەکەشدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە بە قوڵکردنەوەی گیانی لێپرسراوێتیی، عێراق ئەم دۆخە تێبپەڕێنێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ژیانی گەلانی عێراق. 



PM:06:02:18/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 6536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت