سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-

بەپێی خشتەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، سبه‌ینێ چوار شەممە موچه‌ى مانگی 12ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تێك‌و ڕۆژی پێنجشەممەش موچه‌ى وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ دابه‌ش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا بڵاویکردەووە، ''بڕیارە سبەی چوارشەممە، ‎موچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشبکرێت و ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ش ته‌نها موچه‌ى موچەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی‌و لاوان دابەش  بکرێت.

لە 2ی مانگی سەرەتایی ساڵەوە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی موچە کردووە و رۆژانە موچەی یەک یان دوو وەزارەت و شوێن دابەش دەکات و پرۆسەکە زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت. 

حکومەتی هەرێم پێشتر بانگەشەی ئەوەی کرد، کە هەموو 25ی مانگێک موچە دابەشدەکات، بەڵام نیوه‌ى مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2022 ڕۆیشتوه‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك زۆر له‌وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌كانى حكومه‌ت موچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2021یان وه‌رنه‌گرتوه‌.


PM:03:46:18/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 31344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو