بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکاتەوە
دابەشکردنی نەوت
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی، بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو لە سێ ناحیە و ئیدارەی گەرمیان دەستدەکاتەوە بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا.
لە بڵاوکراوەیەکدا، ئەمرۆ سێشەممە بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی 18ی کانوونی دووەمی 2022، دەڵێت، "بڕیارە رۆژی چوارشەممە نەوت لەسنوری ناحیەکانی خدران و ژاراوە و خەلەکان دابەشبکرێت بۆ هەرخێزانێک بری 200 لیتر بە 55 پەنجا و پێنج هەزار دینار دەبێت".
ئەو ئاماژەشی بەوەکردووە، "رۆژی پێنج شەممە 20ی کانوونی دووەمی 2022، نەوتی عێراقی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دابەشدەکرێت بۆ هەرخێزانێک 200 لیتر بەنرخی 90هەزار دینار دەبێت".
رۆژی سێشممە 11ی کانوونی دووەمی 2022، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ''پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نەوتی سپی له سنووری هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بهردهوامەو پارێزگای هه‌ولێر پێویستی به (92.345.400) لیتر هه‌یه، به‌ڵام تا رێکەوتی 6ی کانوونی دووەمی 2022 بڕی (25.714.819) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (23.690.800) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی (چۆمان، رواندوز، سۆران، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه، كۆیە) دابه‌شكراوه و هه‌روه‌ها بڕی (1.534.600) لیتر به‌سه‌ر ده‌وورووبه‌ر (واتا خه‌بات و بنه‌سڵاوه) دابه‌شكراوه و ( 67.120.000) لیتر ماوه كه پێویسته دابین بكرێت.''
ئاماژە بۆ ئەوەشکرد، ''پارێزگای سلێمانی پێویستیی به (91.749.000) لیتر هه‌یه، تاكو 6ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی (17.172.985) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (8.044.000) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ و دوكان دابه‌شكراوه و ( 6.826.000) لیتر له سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه و (1.852.000) لیتر له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ڵه‌بجەش دابه‌شکراوه.
ئەوەشی خستەڕوو، ''بڕی (18.585.000) لیتر دابیکراوە و له‌و بڕه‌ش (13.378.400) له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌شكراوه و له ده‌وورووبه‌ریش واتا (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان) بڕی (6.554.200) لیتر دابه‌شكراوه، هه‌روه‌ها بڕی (35.405.000) لیتر ماوه دابین بكرێت، هاوکات بڕی پێویست بۆ پارێزگای دهۆک بریتییه له (53.829.600) لیتر.
بەپێی خشتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێ ده‌درێت به نرخی 55 هه‌زار دینار و کە ئەو بڕە نەوتەش لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە دابین دەکرێت.
PM:02:31:18/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 18796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت