سەرۆکی دەزگای مین بۆ وێستگەنیوز: سوپای تورکیا و ئێران ناوچەکانمان مینڕێژ دەکەن


وێستگەنیوز-

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەساڵی 2021 زیاتر لە 601 هەزار مەتر دووجا ناوچەی مینڕێژکراو پاک کراوەتەوە و 2008 مین لە ناو براون، لەوەڵامی پرسیارێکی وێستگەنیوزیش لەبارەی چاندنی مین لەلایەن سوپای تورکیا و ئێرانەوە وتی، "سوپای ئەو وڵاتانەش کەدێنە هەرێم بێگومان ناوچەکانمان مینڕێژ دەکەن".

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، "ساڵی رابردوو 23 کێڵگەی مینڕێژکراو پاکراوەتەوە و 42 کەسیش بەهۆی مینەوە بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیەش نۆ کەسیان گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتەشدا 3301 کێڵگەی پیسبوو بەمین و تەقەمەنی لەکوردستان هەیە و رووبەرەکەیان 255 کیلۆمەترە.

لەوەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری وێستگەنیوزیش سەبارەت بە ئەگەری چاندنی مین لەلایەن سوپای تورکیا و ئێران لەناوچە سنورییەکانی هەرێم، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین وتی "کاتێک وڵاتانی هەرێمی وەکو سوپای تورکیا و ئێران دێنە ناو هەرێمی کوردستان، کە دێن گوڵ ناچێنن و بەدڵنیاییەوە مینیان چاندووە".

لینکی لێدوانی ڤیدیۆیی سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین:


DuckDuckGo
DuckDuckGo blocked this Facebook video
We blocked Facebook from tracking you when the page loaded. If you unblock this video, Facebook will know your activity. Learn More


AM:11:11:18/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 3644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت