قائانی بۆ دووه‌مجار چووه لای موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایكرد كه له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا دوو جار ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆبوه‌ته‌وه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، قائانی سه‌ردانی حه‌نانه-ی له شاری نه‌جه‌ف كرده‌وه و كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كانی قائانی و سه‌در رایگه‌یاندوه كه كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له دره‌نگانی شه‌وی رابردوودا بووه و پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراوه كه یه‌كتر ده‌بینن، ئه‌مڕۆش قائانی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌كرده شیعه‌كانی دیكه‌ی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، جارێكی دیكه سه‌دری بینیوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، قاانی باسی له یه‌كخستنی ماڵی شیعه كردوه و هانی موقته‌دا سه‌دری داوه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ببنه یه‌ك هاوپه‌یمانی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا.
"مه‌رجی سه‌در بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه بووه كه وری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شداری له حكومه‌تی نوێ‌دا نه‌كات"، سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه وای وت.
PM:09:40:17/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 8264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت